ڕاستەوخۆ

باکوری کوردستان: نیسان بۆ ڕۆژنامەنووسان مانگی زیندانیکردن و سانسۆرێکی توند بوو

reset font size increase font size

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بە زیادبوونی گوشارەکان و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ڕۆژنامەنووسان لە باکوری کوردستان و تورکیا دەکات.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات لە ڕاپۆرتی مانگی نیساندا ڕایگەیاند، گوشار و پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و تەنها لە یەک مانگدا سێ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، لەو مانگەدا ڕۆژنامەنووسێک زیندانی کراوە و 10 ڕۆژنامەنووسی دیکەش بە تێکڕا 17 ساڵ زیندانییان بە سەردا سەپێنراوە. دەشڵێت، لە ئێستادا 31 ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکاندان.

هەروەها دەڵێت، جگە لە گرتن و زیندانیکردن، سانسۆرێکی توند لە ئارادایە، بە جۆرێک ڕێگری لە دەستگەیشتن بە 29 هەواڵ و 18 ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیا کراوە و سزای دارایی بەسەر 13 کەناڵدا سەپێنراوە.

کۆمەڵەکە جەخت دەکاتەوە، "ئازادیی ڕۆژنامەگەریی بناغەی دیموکراسییە و ئەو هەوڵانە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستین". 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.