ئاژانسی ڤەدۆمۆستیی ڕوسی بڵاویکردەوە، ژاپۆن و ئوسترالیا بۆ دابینکردنی کەشتیی جەنگی بۆ هێزی دەریایی شاهانەی ئوسترالیا، ڕێککەوتننامەیەکیان بە بەهای حەوت ملیار دۆلار واژۆ کردووە.
ڕیچارد مارلز و شینجیرۆ کۆیزومی، وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات ڕایانگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانیان.
ئەم ڕێککەوتنە کە لە مانگی ئابی 2025 واژۆ کراوە، نیشانەی دوورکەوتنەوەی ژاپۆنە لە سیاسەتی "ئاشتیخوازیی دوای جەنگ" و پەرەپێدانی پەیوەندییە بەرگرییەکانیەتی لە دەرەوەی هاوپەیمانییە نەریتییەکەی لەگەڵ ئەمریکا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی هەردوو وڵات، ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی سەربازیی چینە کە لە زەریاکانی هیند و ئارام لە فراوانبووندایە.
کەشتییە نوێیەکان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دروست دەکرێن و بۆ ئەرکەکانی بەئامانجگرتنی ژێردەریاییەکان، هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی سەر ئاو و دابینکردنی بەرگریی ئاسمانی بەکار دەهێنرێن.