به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئوردن ڕایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئێران ئه‌و وڵاته‌ی به سێ موشه‌ك كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-3-2026 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران سێ موشه‌كی به ئوردنه‌وه ناوه، دووان له موشه‌كه‌كان له لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانییه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ئه‌وی دیكه‌شیان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی ئوردن ڕایگه‌یاندووه، موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی مادیان به چه‌ند شوێنێك گه‌یاندووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئوردن، داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه كردووه، دوربكه‌ونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه پاشماوه‌ی بۆردومان یاخود موشه‌كی لێیه و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
له ماوه‌ی 27 ڕۆژی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ئوردن له و وڵاتانه‌ی كه‌نداوه، كه ئێران چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌وه به‌ئامانجی گرتووه.