حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران رەتدەکهنهوه.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەکانی عیراق، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوه و دهڵێن، تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و ئەو هێرشانەیان کرد کراونەتە سەر ئێران و چەند ناوچەیەکی عێراقیشی گرتوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بێ پاساوەکانی سەر حکومەتی ئێرانیان کرد و هەروەها جەختیان لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق کردەوە.
راشیدهگهیهنن، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادهن خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێندرێت، هەروەها رەتی کردەوە، عێراق پەلکێشی ناو ململانێیەکان بکرێت.