نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ 6ـی نیسانی 2026 نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، تاوتوێی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و ئه‌حمه‌د شه‌رع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، هه‌ردولا جه‌ختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی جه‌نگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی جه‌نگ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سوریا، پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عێراق، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.