سه‌رۆكی كاتیی سوریا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له كوردان ده‌كات و جه‌خت له پێویستیی پێكه‌وه‌ژیان و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا له كۆشكی كۆماریی له دیمه‌شق پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) كرد‌و گوتی، ئاهه‌نگگێڕان له كۆشكی كۆماری بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز كه كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌ی كورده، له مێژووی سوریادا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و ساتێكی مێژووییه و سه‌رجه‌م سورییه‌كان ده‌ینوسنه‌وه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازیی و سه‌ربڵندییه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: 60 ساڵ له جیاوازیی و ناكۆكیی، جگه له شه‌ڕ و ماڵوێرانیی هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان ده‌ست له ناو ده‌ست و پێكه‌وه بۆ خزمه‌تی سوریا و گه‌له‌كه‌ی هه‌نگاو بنێین.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، مه‌رسومی ژماره 13 هه‌نگاوێكی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵكو له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونیان به مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ریانكردووه كه سه‌دان ساڵه له خاكی سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه ژیاون.
ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئه‌حمه‌د شه‌رع له كۆشكی گه‌ل له دیمه‌شق پێشوازیكرد له شاندێكی چین و توێژه‌كانی پێكهاته‌ی كورد و رایگه‌یاند، نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نیشتمانییه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی كورده.