ئاڵدار خەلیل یەكێك لە سەركردە دیارەكانی رۆژاڤای كوردستان دەڵێت: لەمەودوا خەبات دەكەین بۆ بەدیهێنانی سوریایەكی نوێ و دیموكراسی.
لەبارەی داهاتووی رۆژئاوای كوردستان و چارەنوسی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئایندەی سوریادا، ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە دەڵێت: هەسەدە دەپارێزرێ و ئەو سەركردە و فەرماندانەشی بەڕێوەیان بردووە، وەك سەركردەی دیار لە ئایندەی رۆژئاڤا و سوریادا دەمێننەوە.
دەشڵێت: ئەوەی دەگۆڕێت، تەنها ئەوەیە ناوی هەسەدە نامێنێ و تەواوی فەرماندە و شەڕڤانەكانی دەبنە فیرقەی جەزیرە لەناو سوپای سوریادا.
ئاڵدار خەلیل هەروەها دەڵێت: پڕۆژەكەمان گشتگیر دەكەین و كار دەكەین بۆ بەدیهێنانی سوریایەكی نوێ لەسەر بنەمای دیموكراسیی و ئاشتی و ئارامیی تا هەموولایەك بتوانین تیایدا بژین.
لەبارەی چارەنوسی رۆژاڤای كوردستانیشەوە ئاڵدار خەلیل دەڵێت: رۆژئاڤا راستیەكەو لەناو نابرێت، تا خەباتمان بەردەوام بێت، رۆژئاڤای كوردستان هەر دەمێنێت، سەرەڕای هەوڵو هێرشو پەلامارەكانیش.