دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێران درێژكردووه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشنیازی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ئاگربه‌سته دوو هه‌فته‌ییه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكدا، له ترووس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای پاكستان، ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێران درێژكردووه‌ته‌وه تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشنیازی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و دانوستانه‌كان كۆتاییان دێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، گه‌مارۆكانیان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئاماده‌باشی ته‌واودان.
ڕاگه‌یاندنی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له كاتێكدایه، پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، متمانه‌یان به ئه‌مریكا نییه و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ به‌شدارییكردن له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان له ئیسلام ئاباد نییه.
دوێنێش میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تیمی دانوستانکاری ئێران، لە ڕێگەی پاکستانەوە، واشنتنیان ئاگادار کردووەتەوە کە گەشت بۆ ئیسلام ئاباد ناکەن و هیچ ئاسۆیەکیش بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان نییە.