ڕاستەوخۆ

ئاکسیۆس: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشی زەمینی ئامادە دەکات

reset font size increase font size

ئاکسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا ئامادەکاری بۆ لێدانی کۆتایی دەکات و ده‌یه‌وێت به‌ پلانێکی تۆکمە هەموو ژێرخانی ئابووری و وزەی ئێران لەناوببات و چه‌ند دوورگه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكات.

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئاشکرایکردووە، كاتێك ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئاکسیۆس، ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەمریکا بریتین لە کۆنتڕۆڵکردن یان گەمارۆدانی دوورگەکانی خارگ، لارەک و ئەبو موسا، ئەمەش بە مەبەستی پەلکێشکردنی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی گه‌رووی هورمز، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت وێستگەکانی کارەبا، نەوت و غاز بکاتە ئامانج، بۆ ئەوەی گوشار لە ئێران بکات بە لاوازییەوە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

لە بەرانبەریشدا، ئێران هۆشداریی توندی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ ئەمریکا دەبێتە هۆی وێرانکردنی ژێرخانی ئابوورییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.