ڕاستەوخۆ

ئاژانسی ژنها: ساڵی ڕابردوو 68 ژن لە ئێران لەسێدارە دراون

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ژنها، لە ساڵی رابردووی هەتاوییدا، 68 ژن لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون. چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەم ئامارە وەک بەڵگەی توندوتیژیی سیستماتیک و جیاکاریی یاسایی دژی ژنان لەو وڵاتەدا ناو دەبەن.

ئاژانسی ژنها ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنانی لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە.

لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان دەری دەخات، زۆربەی ئەو ژنانە، قوربانیی توندوتیژیی خێزانی، هەژاری و هاوسەرگیریی زۆرەملێ لە تەمەنی منداڵیدا بوون، کە بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی یاسایی و بێبەشبوونیان لە مافی جیابوونەوە (تەڵاق)، لە کاتی بەرگریکردن لە خۆیان یان منداڵەکانیان تووشی تاوان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.