پارێزگای ههڵهبجه ڕایگهیاند، ئاوارەکانی سەردەمی کیمیاباران مافی زیندانیانی سیاسییان بۆ دەچەسپێنرێت و له سهر ئاستی عێراق وهك زیندانیی سیاسی ههژمار دهكرێن.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەگهڵ شێخ بەهادین عەزیز سەرۆکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان و شاندێکی یاوەری كۆبونهتهوه.
ئاماژهی بهوهش کردووه، پاش هەوڵێکی زۆر، دواجار لە سەر ئاستی عێراق بڕیاردرا کەیسی ئەو کەسانەی لە کاتی کیمیاباراندا ئاوارەی ئۆردوگاکانی ئێران بوون، وەک "زیندانیی سیاسی" هەژمار بکرێت.
باس لهوهش كراوه، پرۆسەكە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت و پێشکەشکردنی پێداویستییە یاساییەکان جێبەجێدەکرێت.
هاوكات پارێزگاری هەڵەبجە پشتیوانیی تەواوی بۆ سەرخستنی ئەو هەنگاوە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاندووه، لە ئایندەیەکی نزیکدا لینکی فۆڕمەکە بڵاودەکەنەوە، تاوەکو ئەو كهسانهی دهیانگرێتهوه بە زووترین کات بە مافە ڕەواکانی خۆیان بگەن.