کارگێڕی یانەی ئامەد سپۆر ڕایگەیاند، کۆتایی بە ئەرکی مەتین بەکاڵ ڕاهێنەری تەکنیکی یانەکەی هێناوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
یانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، گرێبەستی مەتین بەکاڵ ڕاهێنەری تەکنیکی یانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم ڕاهێنەرەی یانەکەی دەخوازێت.
ئەم هەوڵەی ئامەدسپۆری باکوری کوردستان، دوای ئەوە دێت، یانەکە دوو دۆڕانی یەک لە دوای یەکی لە هەردوو یاری بەرانبەر بە ئومرانیەسپۆر و بۆڵوسپۆر لە لیگی یەکەمی یارییەکانی تۆپی پێی تورکیا تۆمارکرد و هەلی سەرکەوتنی بۆ سۆپەرلیگ بەتەواوەتی لەدەستدا، هەر ئەمەش بووە جێگەی ڕەخنە و مشتومڕی هاندەرانی یانە کوردییەکە.