ئێران و عومان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی گەروی هورمز بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، پێكهوه پرۆژهیهكی هاوبهش بۆ بهڕێوهبردنی گهرووهكه جێبهجێ دهكهن.
لە بەیاننامەکەدا هەردوو وڵات جەختیان لەوە کردووەتەوە ئامانجی ئەم دانوستانانە دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی سەلامەتی کەشتیوانیە لە گەرووی هورمز، لە هەمانکاتدا پاراستنی سەروەری دوو وڵاتەكهیه بەسەر گەرووەکەدا.
ئاماژهیان بهوهشكردووه، دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت بە ئامانجی ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی دەریایی هەمیشەیی و بەڕێوەبردنی داهاتووی گەرووەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە هەر دوو وڵات میکانیزمێک بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، بەڕێوەبردنی هاتوچۆ و دابینکردنی خزمەتگوزاری دەریایی و ئەمنی دەستنیشان دەکەن.