کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە جیاجیاکان، هەروەها پلەکانی گەرماش دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
دەشڵێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 29 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 14 پلەی سیلیزی.