ڕاستەوخۆ

کۆبوونەوەی کابینەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەڕێوەچوو؛ هیچ ئاماژەیەک بە پرۆسەی ئاشتی نەکرا

reset font size increase font size

کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە، و سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرا پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بێت، بەڵام لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا هیچ ئاماژەیەک بەو پرسە نەکرا.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی و دەرەکی کرد و ڕایگەیاند، پشکی "بەرنامەی گەنجان"ی ئی شکور زیاد کراوە و گەیەندراوەتە 150 هەزار کەس، و ڕۆژانە بڕی 1,375 لیرەی تورکی دەدرا بە بەشداربووانی بەرنامەکە.

سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەندەڵییەکان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا ڕێکار بەرامبەر 282 کەس گیراوەتە بەر و 84 کەسیش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر کراون. هەروەها جەختی کردەوە کە کارەکان بۆ خێراکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گۆڕانکاریی شارەکان و هەروەها ڕێککەوتنامەی هاوبەشی بەرگری لە نێوان تورکیا، پاکستان و عەرەبستانی سعودیەدا بەردەوامن.

سەرەڕای ئەم تەوەرانە، ئەردۆغان لە گوتەکانیدا هیچ ئاماژەیەکی بە پرۆسەی ئاشتی و پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسەوە نەکرد، کە ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی دیکەی تورکیا باسیان لە هەنگاوە یاساییەکانی پەیوەندیدار بەو پرۆسەیە کردبوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.