لەکاتێکدا بڕیاربوو ئێوارەى ئەمرۆ کۆبونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ دریاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران بەرێوەبچێت، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ ڕۆژى دووشەممە دواخرا.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ڕۆژی 11ـی نیسانی 2026، به‌گوێرەی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌و پێیه‌ش ڕۆژی 26ـی نیسان واده‌كه كۆتایی دێت.
پێشتر، هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان به كۆی دەنگیی هه‌ر 12 سه‌ركرده‌كه‌ی، نوری مالیكیان كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام ڤیتۆكه‌ی كۆشكی سپی پرسه‌كه‌ی په‌كخست.