شەپۆلێکی بەرچاوی پشتگیریی هاوڵاتیان بۆ باشوری کوردستان شار و شارۆچکەکانی ڕۆژاڤای کوردستانی گرتووەتەوە، پشتیوانییەکان بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنیی و موشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستانە و دەڵێن، لەگەڵتانین و هاوخەمتانین.
هاوڵاتیان لە شار و ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، لە شەقامەکاندا پشتیوانیی خۆیان بۆ باشوری کوردستان دەردەبڕن.
بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی دروشمی نیشتمانیی و نەتەوەیی پەیامی یەکڕیزییان خۆیان لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان دووپات دەکەنەوە.
هەروەها داوا دەکەن، کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتیی و حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان جێبەجێ بکەن. هێرشەکانیش بە مەترسیی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناو دەبەن.