ڕاستەوخۆ

وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا لە پڕۆژەیاسای بودجەی خۆیدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پێشمەرگە تەرخان نەکردووە

reset font size increase font size

وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی خۆیدا، هیچ پارەیەکی بۆ وەزاتی پێشمەرگە هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە، بەڵام لە ناو پڕۆژەیاساکەدا، بڕی 96 ملیۆن و 452 هەزار و 160 دۆلار بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکان و دژەتیرۆری عێراق تەرخان کردووە.

لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 وەزارەتەکە داوای نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ مەبەستی ڕاهێنان و پڕچەککردنی هێزە هاوکارەکانیان. کە تایبەتە بە پرۆسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق، سوریا و ناوچەکە.

ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە لەدوای شەڕی داعش، بڕیارێکی لێکتێگەیشتنیان لە نێوانیان هەبوو، کە تایبەت بوو بە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2026 نزیکەی 61 ملیۆن دۆلار بوو، بڕیارەکە لە مانگی ئەیلولی 2026ـدا کۆتای پێدێت.

هەروەها وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا داوای 130 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی هەسەدە و سوپای کاتیی سوریا کردووە، ئەمەش هەمان ئەو پارەیە لە ساڵی ڕابردوو بۆیان تەرخان کرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.