وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
مانگانە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتیی ئەمریکا، بڕێک پارە وەکو هاوکاری دارایی دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە دواتر بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
ئامانج لەم هاوکارییە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
هاوکارییە داراییەکە، تەنها ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە چوونەتە سەر میلاکی وەزارەتەکە و ڕێکخراونەتەوە.