پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان دژی فرۆشتنی سیمكارتی بێ سه‌ره‌تا ئه‌نجامداوه و ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكه‌ی دوو هه‌زار سیمكارتدا گیراوه، چه‌ندین دوكانیش داخراون.
پارێزگای هەولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا لیژنەیەكی تایبەتی پارێزگای هەولێرهەڵمەتێکی فراوانی بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیمکارتی بێ سەرەتا ئەنجامدا و توانی دەستبەسەر هەزار و 685 سیمکارتی بێ سەرەتادا بگرێت.
ده‌شڵێت، 17 شوێن و دوکانی مۆبایل بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و فرۆشتنی نایاسایی سیمکارت، داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای دارایی کرانەوە.
پارێزگای هەولێر جەختی لهوهكردوهتەوە، ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و ڕێگری‌کردن لە هەرجۆرە بازرگانییەکی نایاسایی کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەکارهێنانی سیمکارتی بێ سەرەتا بۆ مەبەستی نادروست.