ڕاستەوخۆ

قایمقامییەتی کەرکوک قوربانیکردنی لە نێو ماڵ و گەڕەکەکان قەدەغە کرد

قایمقامییەتی کەرکوک وەک ڕێکارێکی ڕێکخستن و تەندروستیی، سەربڕینی ئاژەڵی لە دەرەوەی کوشتارگە مۆڵەتپێدراوەکان قەدەغە کرد و رایگەیاند، سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

reset font size increase font size

قایمقامییەتی ناوەندیی کەرکوک ڕێنمایی نوێی لە بارەی قوربانیکردنی ئاژەڵان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان دەرکرد و تێیدا بە هەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵی لە نێو ماڵان و کۆڵان و گەڕەکەکاندا قەدەغە کرد. 

بە گوێرەی ئەم بڕیارە، پێویستە پرۆسەی قوربانیکردن تەنها لەو سەربڕخانانەدا ئەنجام بدرێت کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و لە ژێر چاودێریی تەندروستیدان.

لە ڕێنماییەکەدا جەخت کراوەتەوە، هەر کەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت و لە دەرەوەی شوێنە دیاریکراوەکان ئاژەڵ سەر ببڕێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.

هاوکات، قایمقامییەت موختاری گەڕەکەکانی ڕاسپاردووە، چاودێریی وردی ناوچەکانیان بکەن و لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە ناو گەڕەکەکاندا، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.