ڕاستەوخۆ

فایگەن یوکسەکداغ: حکومەت پرۆسەکە تەنها لەسەر چەکدانان تەنگ دەکاتەوە و هەنگاوی دیموکراتیک نانێت

reset font size increase font size

فایگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی یاسای چوارچێوە دەبێتە خاڵێکی دەستپێک، بەڵام لەبەرئەوەی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێن و سیاسەتی قەیووم بەردەوامە، گومان لە نیەتی دەوڵەت بۆ چارەسەری هەیە.

یوکسەکداغ کە لە زیندانی جۆری ئێفی کاندیرادا زیندانییە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانیەوە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی (یەنی یاشام)ی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسی، کێشەی کورد، مشتومڕەکانی دەستووری نوێ و پێویستیی تێکۆشانی هاوبەش کرد.

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵات پرۆسەکە تەنها لەسەر پرسی دانانی چەک تەنگ دەکاتەوە و هەنگاوی پێویستی دیموکراتیک نانێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری پشتگوێ خستراون و سیستمی قەیووم بەردەوامە.

سەبارەت بە پرسی دەستووریش، یوکسەکداغ جەختی لەوە کردەوە کە دەستووری ئێستا خزمەت بە دەسەڵاتداران دەکات و پەیمانێکی کۆمەڵایەتی نییە، بۆیە هەر دەستوورێکی نوێ بێ مسۆگەرکردنی مافەکانی کورد و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی باوەڕەکان، قبوڵکراو نابێت و پێویستە سەرنج بخرێتە سەر ئەو خاڵانەی کە کۆمەڵگە دەگەیەننە یەک.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.