ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە دیداری مێری ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی گەورە لە شانۆی سیاسیی سووریادا ڕوویدا و پرۆسەی یەکگرتن و تێکەڵکردن بە ئاراستەیەکی باشدا هەنگاو دەنێت، بەڵام هێشتا پێویستی بە میکانیزمی ڕوون هەیە.
ئیلهام ئەحمەد لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سووریا بەردەوام لە قۆناغی بونیاتنانەوەدایە و پرۆسەی یەکگرتنەوە و ئەنتێگراسیۆن زۆر بە باشی چووەتە پێشەوە و بووەتە هۆی نزیکبوونەوەی شارەکان لە یەکتر و هێنانەئارای سەقامگیری. ئەزموونی ئیدارەی خۆسەری بە نموونەیەکی سەرکەوتوو وەسف کرد، بەتایبەت لە بواری بەشداریی کارای ژنان لە سیاسەت، ئابووری و سەربازیدا، و نیگەرانیی خۆیشی دەربڕی لەوەی لە هەندێک دامەزراوەی دەوڵەتدا هێشتا ژنان ئەو پێگە شایستەیان نییە.
سەبارەت بە مافەکانی کورد لە سووریای نوێدا، ناوبراو ڕایگەیاند: "ئەوەی بۆ کورد بەدەست هاتووە ئەوەیە کە دان بە زمان و کلتووری کوریدا دەنرێت و دان بەوەدا ناڕێت کە کورد بەشێکی دانەبڕاوی سووریایە؛ ئەمە بۆ یەکەمین جارە دان بە زمانی کوردیدا دەنرێت و دەستکەوتێکی گەورەیە."
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە لەسەر ئەرزی واقع هێشتا ماویەتی و پێویستی بە کات و میکانیزمی ڕوون هەیە.
گوتیشی: "نەبوونی بەرچاوڕوونی و میکانیزمی ڕوون ئاڵۆزیی دروستکردووە، بۆیە پێمان وایە حکومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام بێت. هێشتا ئاڵۆزی ماوە و پرۆسەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، ئێمەش دەرگامان کردووەتەوە و پێویستمان بە دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو هەیە."