ڕاستەوخۆ

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق داوا لە سعودیە دەکات "شکست لە بەرامبەر حوسییەکان قبوڵ بکات"

reset font size increase font size

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق داوای لە شازادەی جێنشینی سعودیە کرد "شکست لە بەرامبەر حوسییەکان قبوڵ بکات" و گەمارۆی سەر گەلی یەمەن هەڵگرێت، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر قوڵایی خاکی سعودیە.

گرووپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانیی خۆی بۆ حوسییەکانی یەمەن دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: "داوا لە [محەمەد بن سەلمان] و گەورەکانی دەکەین شکست قبوڵ بکەن و گەمارۆی نادادپەروەرانە لەسەر خەڵکی یەمەن هەڵگرن." هەروەها پیرۆزبایی لەو گرووپە چەکدارە کرد بۆ ئەو "پەرەسەندنە سەربازییانەی لە پێناو بەرگریکردن لە کەرامەتی گەلەکەیان" ئەنجامی دەدەن.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانە و دامەزراوە وزەییەکانی سعودیە پەرەی سەندووە؛ لە هێرشێکی رۆژی یەکشەممەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ریاض، دوانزە کەس کوژران و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کتائیبی حزبوڵڵا کە بەشێکە لە تۆڕی "موقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق"، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هێرشی کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، و ڕیازیش لە ڕێگەی نامەیەکەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، لایەنە نزیکەکانی لە تاران بە تێوەگلان لەو هێرشانە تۆمەتبار کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.