ڕاستەوخۆ

شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی کۆبووەوە؛ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

reset font size increase font size

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کۆبووەوە و تێیدا پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا.

شاندی ئیمراڵی کە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، میدحات سانجەر و ئۆزگور ئەرۆل پێکهاتووە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاکپارتی کۆبوونەوە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، سەردانی 24ـی ئایاری ئەمساڵی شاندەکە بۆ دوورگەی ئیمراڵی و ئەو بابەتانەی وەک "دەستوور" لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە گفتوگۆیان لەسەر کراوە، تاوتوێ کران. 

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەدا رەشنووسی کۆتایی ئامادە دەکرێت.

بڕیارە شاندی ئیمراڵی لە رۆژانی داهاتوودا و لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا سەبارەت بە "یاسای تایبەت" بە پرۆسەی چارەسەری، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی تورکیادا دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامبدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.