لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی، بڕیاره سبەی سێیەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بە گوێرەی ههواڵێكی ئاژانسی هاوار، ئەنجومەنی ئاوارەکانی عەفرین ڕایگەیاندووە، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشهممه سێیەم کاروانی ئاوارەکان بەرەو عەفرین بەڕێبکەوێت، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەوە گەڕانەوەیان بۆ سبەی دواخرا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ 60 خێزانی تری عەفرینی لەشاری دێرک و گرکێ لەگێ ئامادەکارییەکانی خۆیان تەواوکردووە و بەرەو قامیشلۆ بەڕێکەتوون.
بڕیاره لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی، سەرجەم ئاوارەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
تاوەکو ئێستا دوو کاروانی ئاوارەکانی عەفرین کە یەکەمیان لە 400 خێزان پێکهاتبوو و 9ی ئازاری ئەمساڵ گەڕاونەوە، كاروانی دووهمیش لە 200 خێزان پێکهاتبوو و لە چواری نیسانی ئەمساڵ گەڕانەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە عەفرین.