دوای دەنگۆی گرانکردنی بەنزین لە ئێران، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی پاڵپشتیی دارایی سووتەمەنی گرت و ڕایگەیاند، کە ڕاست نییە دەوڵەت بەنزین بە نرخی 130 هەزار تمەن بکڕێت و بە 1500 تمەن بیفڕۆشێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا دەوڵەت بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی جووتیارانی گەنم، بیمەکان و باشترکردنی بژێویی کارمەند و خانەنشینان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دارایی دەبێتەوە، قبوڵکراو نییە بەشێک لە هاوڵاتیان لە دابینکردنی تێچووی بژێوی و تەندروستیدا تووشی کێشە ببن.
مەسعود پزیشکیان سەرکۆنەی ئەو کەسانەی کرد، کە لە دەرەوەی وڵاتدا داوا لە وڵاتانی دیکە دەکەن هێرش بکەنە سەر ئێران و بە ناشایستە لە هەڵگرتنی ناوی ئێرانی وەسفی کردن. لە بەرامبەردا ستایشی هاوڵاتیانی ناوخۆی کرد کە ڕووبەڕووی نەخشەی دوژمنان بوونەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە، دەوڵەت سەرباری کەموکوڕییەکان و ئاماژەنەدان بە دەستکەوتەکانی، لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بەرەوپێشبردنی وڵات لە ڕێگەی هاوکاری و یەکڕیزیی نیشتمانییەوە بەردەوام دەبێت.