ڕاستەوخۆ

کاردانەوەی بازاڕەکان بۆ سزاکانی ئەمریکا؛ زیڕ و زیو تۆماری نوێ تۆمار دەکەن و تمەن دادەبەزێت

reset font size increase font size

دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای ئابووریی توندی بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند، بازاڕە جیهانی و هەرێمییەکان کاردانەوەی خێرایان نیشاندا.

بەهۆی زیادبوونی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان و دڵەراوکێی بازرگانان، نرخی کانزا بەنرخەکان ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرد و بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

لە دوای بڕیاری سەپاندنی سزاکان، ئاڵوگۆڕییەکانی بازاڕ بەم شێوەیە تۆمار کران، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە و گەیشتە (4,671) دۆلاری ئەمریکی. بەهای ئۆنسەیەک زیو ڕووی لە هەڵکشان کرد و ئاستی (71) دۆلاری تۆمار کرد. جیاوازیی نێوان دراوەکان کێشەی گەورەتری بۆ دراوی ئێرانی دروست کرد، بەجۆرێک بەهای (100) دۆلاری ئەمریکی ئاستی (20) ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.

ئەم گۆڕانکارییە خێرایە نیشانەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزیی ئابوورین لە ناوچەکەدا، کە تێیدا وەبەرهێنەران بەرەو کڕینی زێڕ و کەرەستەی پارێزراو دەبات بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.