ڕاستەوخۆ

ئەمەریکا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر پێنج فەرماندەی سوپای پاسداران ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری خەڵاتێکی دارایی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ هەر کەسێک زانیاریی بەسوود لەسەر پێنج فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەش بکات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە لە ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026، ئەم فەرماندانە تۆمەتبارن بە سەرپەرشتیکردنی هێرشی چەکداری، درۆنی، ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی بۆ سەر کارمەندان و ژێرخانە هەستیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

ناوی ئەو فەرماندەیانەی لەلایەن ئەمریکاوە داواکراون:

ئەحمەد وەحیدی: فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران.

عەلی عەبدوڵڵاهی: سوپاسالاری ئێران.

سەعید ئاغاجانی: فەرماندەی یەکەی درۆنەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران.

حەمیدرەزا لەشکریان: سەرۆکی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی و سایبەریی پاسداران.

مەجید خادمی: سەرۆکی فەرماندەیی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران.

واشنتن جەختی کردووەتەوە، جگە لە پاداشتە داراییەکە، ئامادەیە پاراستنی تەواو و گواستنەوە بۆ شوێنێکی ئارام بۆ ئەو کەسانە و خێزانەکانیان دابین بکات کە زانیاریی بڕواپێکراویان لەسەر شوێن یان چالاکییەکانی ئەم سەرکردانە پێشکەش دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.