ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران دوو برای چالاکوانی یارسانیان لە کرماشان کوشت

reset font size increase font size

هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دوو برای چالاکوانی یارسانیان لە سنووری پارێزگای کرماشان کوشت.

چەند سەرچاوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای پاسداران، شوێنی مانەوەی دوو چالاکوانی یارسانیان لە ناوچەی دالاهۆ داوەتەبەر دەستڕێژی گولە و لە ئەنجامدا هەردوو براکە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان لەباره‌ی وردەکاریی ڕووداوەکەوە ڕایانگەیاند، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شوێنی مانەوەی 'مەیسەم و موجتەبا وەیسی' لە گوندی 'قەڵای کەهوەش' سەر بە دالاهۆ گەمارۆ دراوە و گوتیان: "هێزە ئەمنییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوە، لە چوارلاوە ماڵەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و هەردوو براکەیان کوشتووە".

سەرچاوەکان ڕاشیانگەیاند: "لە کاتی هێرشەکەدا هاوڕێیەکی ئەو دوو چالاکوانە بە ناوی 'فەرشاد حاتەمی‌پوور' لەوێ بووە و ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە، هێشتا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە دەستبەسەر کراوە یان چی لێ بەسەردا هاتووە".

مەیسەم و موجتەبا وەیسی لە کەسایەتییە ناسراو و چالاکەکانی پێڕەوانی ئایینی یارسان بوون لە کرماشان، ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دامەزراندنی کتێبخانەی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، هاوکات موجتەبا وەیسی یەکێک بووە لە وەرزشوانە دیارەکانی زۆرانبازی لەسەر ئاستی پارێزگاکەدا.

ئەو دوو برایە بەهۆی بیروباوەڕ و چالاکییە کولتوورییەکانیانەوە، پێشتریش چەندین جار تووشی لێکۆڵینەوە و گرتن بوونەتەوە و لە دوای خۆپێشاندانەکانی زستانی ڕابردووەوە، لە ژێر چاودێری و ڕاوەدوونانی توندی دەزگا ئەمنییەکانی ئێراندا بوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان