ڕاستەوخۆ

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.7 پلە باشووری پیرۆی هەژاند

reset font size increase font size

دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری پیرۆی هەژاند، لە کاتێکدا پەیمانگای جیۆفیزیکیی پیرۆ گوڕەکەی بە 7.2 پلە خەمڵاندووە.

ڕووداوەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە قووڵایی 99 تا 108 کیلۆمەتر هەستی پێکراوە و چەقەکەی 40 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی ئۆپاواچۆ بووە.

بەپێی ئامار و زانیارییە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا برینداربوونی سێ کەس تۆمارکراوە، هەروەها زیان بە لانیکەم 22 خانوو، 6 خوێندنگە و 12 ناوەندی تەندروستی کەوتووە. بومەلەرزەکە لە شارەکانی کوسکۆ، ئارێکیپا و لیمای پایتەختیش هەستی پێکراوە. پاشلەرزەیەکیش بە گوڕی 4.2 پلە تۆمارکراوە.

تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شارۆچکەکانی پوکیۆ و کۆراکۆرا کراون، لە کۆراکۆرا، کە نزیکترین ناوچەیە لە چەقی بوومەلەرزەکەوە، دارووخانی بەرد و خۆڵ لە گردەکانەوە ڕوویداوە و دانیشتووانەکەی ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە پێشتریش ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بوومەلەرزەی وێرانکەر بووەتەوە، لەوانە بوومەلەرزەکەی 24ی حوزەیرانی ڤەنزوێلا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 6,400 کەس.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.