ڕاستەوخۆ

ئەمریکا کاتی چاوپێکەوتنی ڤیزا بۆ 10 ڕۆژ کەم دەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریدا بە بڕی 750 دۆلار پڕۆسەی چاوپێکەوتنی ڤیزای گەشتیاری و بازرگانی B-1 و B-2 خێرا بکات، ئەوەش لەو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانانەی کە قەرەباڵغی و لۆدێکی زۆریان لەسەرە.

بەگوێرەی بڕیارەکە کە لە ڕۆژنامەی تۆماری فیدراڵیی ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە، داواکارانی ڤیزا دەتوانن لە بەرامبەر پێدانی 750 دۆلاردا، لە ماوەی 10 ڕۆژدا کاتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاریبکرێت؛ ئەم تێچووەش جیاوازە لە پارەی سەرەتایی تۆمارکردنی ڤیزا کە 185 دۆلارە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم خزمەتگوزارییە ئارەزوومەندانەیە و وەک تاقیکردنەوەیەک لە 1ی تەممووزەوە تاوەکو کۆتایی کانوونی یەکەمی 2026 جێبەجێ دەکرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار لەسەر ئەو کۆنسوڵخانانەی کە ماوەی چاوەڕوانی تێیاندا لە ساڵێک زیاترە.

دواتریش ناوی ئەو باڵیۆزخانانە ڕادەگەیەنرێت کە پڕۆگرامەکەیان تێدا بەردەست دەبێت.

جیاوازیی نێوان هەردوو جۆری ڤیزاکە:

ڤیزای B-1: کاتییە و بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداریکردن لە کۆنفرانس و واژۆکردنی گرێبەستە.

ڤیزای B-2: کاتییە و بۆ مەبەستی گەشتیاری، سەردانی کەسوکار و چارەسەری پزیشکییە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.