ڕاستەوخۆ

وەزیری پێشمەرگە: بەردەوامین لە پڕۆسەی چاکسازی بۆ بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی

reset font size increase font size

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ئامانجیان بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانیی تۆکمەیە.


دوێنێ، دوو شەمە 29ـی حوزەیرانی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن ستۆن، راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا کرد.


لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە هاوکارییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی راوێژکاری بەریتانیا کرد.

وەزیری پێشمەرگە جەختی لە بەرەوپێشچوونی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی کردەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی چاکسازی سەربازی لە وەزارەتەکەیان بە ئامانجی بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی کوردستان سەرخستنی ئەولەوییەتیانە.


لای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ جۆن ستۆن، راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی سەرخستنی ئەرکە هاوبەشەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.