حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتاى دەستپێکى جەنگى نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران زیاتر لە 800 هێرش کراوەتە سەر هەرێم و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەشکردووە: لە 28ـی شوبات تا 20ـی ئەم مانگە 809 هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و 123 کەسى دیکەش بریندار بوون.
دەشڵێن، سنوری هەولێر زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر کە 477 هێرش بووە، کە 419 هێرشی درۆنیی و 58 هێرشی موشەکیی بووە، بەهۆیانەوە 10 هاوڵاتیی گیانیانلەدەستداوە و 83 کەسیش بریندار بوون.
باسلەوەشکراوە، سنوری سلێمانی و هەڵەبجە 235 هێرشیان کراوەتەسەر، کە 194 هێرشیان درۆنیی و 41 هێرشیش موشەکیی بوون، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش کەسى دیکەش برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سنوری ئیدارەى سۆران 68 هێرشی کراوەتە سەر، کە 59 هێرشی درۆنیی و نۆ هێرشی موشەکیی بووە و لە ئەنجامدا حەوت هاوڵاتیی گیانیانلەدەستداوە و 34 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها 35 ماڵیش زیانی ماددییان بەرکەوتووە.
ئاماژەبەوەشکراوە، سنوری دهۆک 29 هێرشی کراوەتە سەر، کە سەرجەمیان هێرشی درۆنیی بوون و زیانی گیانییان نەبووە.