ڕاستەوخۆ

سوریا ناوی یەکەمین کۆمەڵە کوردی ڕۆژاڤا بۆ پێدانی ناسنامە بڵاودەکاتەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شارستانیی سوریا ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی داواکاریی ئەو کوردە بێ نازنامانەی کە بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2026 دەیانگرێتەوە، کۆتایی هاتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەمین لیستی ناوی سەرلەنوێ داواکاران بڵاودەکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە نێوان 14 بۆ 18ی حوزەیرانی 2026، لە ڕێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانی وەزارەت و میدیا فەرمییەکانەوە، یەکەمین گروپ وادەی چاوپێکەوتن بۆ ئەو داواکارانە بڵاودەکرێتەوە کە دۆسیەکانیان هاتووەتە لێکۆڵینەوە، تاوەکو پڕۆسەی پێدانی ڕەگەزنامە و ناسنامەی سورییان بۆ تەواو بکرێت.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڕیاریداوە ماوەیەکی زیادە ببەخشێتە ئەو کوردە بێ ناسنامانەی ڕۆژاڤای کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و داواکارییەکانیان لە ڕێگەی خێزانەکانیانەوە پێشکەش کراوە.

 ئەمەش بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە هەموو ئەو کەسانەی لەم بڕیارە سوودمەند دەبن، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە دەیان ساڵ بێبەشکردنی کوردانی سوریا لە مافە شارستانی و یاساییەکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.