ڕاستەوخۆ

یەکێتیی ئەوروپا هەژماری سەرەکی سوپای پاسدارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سڕیەوە

reset font size increase font size

ئاژانسی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هاوکاری لە جێبەجێکردنی یاسا (یۆرۆپۆل)، لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاشکرای کرد کە زەبرێکی توندیان لە تۆڕە پڕوپاگەندەییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەشاندووە.

 ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هەڵمەتێکی هەماهەنگدا، زیاتر لە 14,200 پۆست و لینکی پەیوەندیدار بەو ڕێکخراوەیان لە ناو تاقمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا کردووەتە ئامانج.

ئەم ئۆپراسیۆنە تەنیا لەسەر ئاستی ئەوروپا نەبووە، بەڵکو 18 وڵاتی ئەندام لە یەکێتییەکە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا ئەنجامیان داوە. ئامانجی سەرەکیی هەڵمەتەکە بریتی بووە لە پەکخستنی ئەو ژێرخانە دیجیتاڵییانەی کە سوپای پاسداران بۆ بڵاوکردنەوەی "ناوەرۆکی تیرۆریستی"، ڕاکێشانی لایەنگری نوێ و کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی لەسەر ئاستی جیهان بەکاریهێناون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە دیارەکانی ئەم هەڵمەتە، داخستنی ئەژماری فەرمیی سوپای پاسداران بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، کە خاوەنی زیاتر لە 150,000 فۆڵۆوەر بوو.

یۆرۆپۆل دەڵێت ئەو ناوەرۆکانەی سڕدراونەتەوە بە چەندین زمانی جیاواز بوون، لەوانە، (کوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی و ئەندۆنیزی)، ئەمەش نیشانەی چڕیی چالاکییەکانی ئەو سوپایە بووە بۆ کاریگەری دانان لەسەر ناوچە جیاوازەکانی جیهان.

ئەم هەنگاوە توندانەی یۆرۆپۆل لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەوروپا لە 19ی شوباتی 2026، بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئەم پۆلێنکردنە نوێیە دەسەڵاتی تەواوی داوەتە دەزگا ئەمنییەکان و یاسا لە ئەوروپا، تاوەکو بە شێوەیەکی یاسایی ڕووبەڕووی هەر جۆرە چالاکییەکی ئەندامان، دامەزراوەکان و ناوەندە حامییەکانی سوپای پاسداران ببنەوە، چ لەسەر زەوی و چ لە فەزای دیجیتاڵیدا.

 

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.