ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی بەرفراوانی مافەکانی مرۆڤهوه، سزای نوێی بەسەر 16 کەسایەتی و سێ دامەزراوەی ئێرانییدا سەپاندووە.
به گوێرهی ههواڵی كهناڵی بی بی سی، سزاکان ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت، ڕۆڵی سەرەکییان ههبووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی مەدەنی کوژران.
ئهوهشهاتووه، لە ناو لیستی سزادراوەکاندا، ناوی یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئەمنی و چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەبینرێت.
هەروەها، دامەزراوەکانی وەک سوپای محەمەد ڕەسوڵ لە تاران و سوپای ئیمام ڕەزا لە خۆراسان، بەهۆی توندوتیژییەکانیان بەرانبەر بە خۆپیشاندەران، خراونەتە لیستی سزاکانهوه.