ئەمڕۆ لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، هەشتەمین دیداری کۆمەڵگەی سیاسیی ئەوروپا بە بەشداریی 48 سەرکردەی وڵاتان دەستیپێکرد.
ئەم دیدارە کە لەژێر دروشمی "بنیاتنانی داهاتوو؛ یەکێتی و سەقامگیری لە ئەوروپا" بەڕێوەدەچێت، هاوکاتە لەگەڵ سازدانی یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەرمینیا و یەکێتیی ئەوروپا.
خاڵی سەرنجڕاکێشی دیدارەکەی ئەمساڵ، بەشداریی کەنەدایە وەک یەکەم وڵاتی نائەوروپی لە مێژووی ئەم کۆڕبەندەدا، کە لەلایەن مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکەدا.