ڕاستەوخۆ

یۆرگن هابرماس فەیلەسوفی ئەڵمانی کۆچی دوایی کرد

reset font size increase font size

یۆرگن هابرماس فەیلەسوفی ئەڵمانی لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی چاپخانەی سورکامپ هابرماس ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە شاری سترانبێرگی ئەڵمانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

هابرماس کتێب و توێژینەوەی زۆری سەبارەت بە بابەتەکانی کۆمەڵگە و سیاسەت، چەمکی دیموکراسی هەبووە و بەگوێرەی گوتەی ستفان مولەر كه‌ ژیاننامه‌ی هابرماسی نووسیووه‌ته‌وه‌، وشەی سیحراوی کتێبەکانی هابرماس، چەمکی دیموکراسی بووە و دیموکراسی لای ئەو خاوەن گرنگییەکی زۆر بووە.

کۆتا تێڕوانینی هابرماس، سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا-ڕوسیا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووە، تێیدا داوای لە هەردوو لایەنی ڕوسی-ئۆکراینی کردبوو بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکانیان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن، هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزەش، گوتبووی، ئیسرائیل مافی خۆیەتی نیگەرانییەکانی بڕەوێنەوە.

هابرماس ‌ساڵی‌(18ی حوزەیرانی 1929) له‌ دوسڵدورفی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه‌ و‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ له‌ شاری‌ هایدلبێرگ له‌ 1961 بۆ 1964 خوێندووه‌ و له‌ شاری‌ فرانكفۆرت له‌ فه‌لسه‌فه‌ و زانستی‌ كۆمه‌ڵناسیدا مامۆستا بووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.