ڕاستەوخۆ

لە شارەکانی باکووری کوردستان نەورۆزی ئه‌مساڵ پیرۆزکرا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان ئاگری نەورۆز كرایه‌وه‌ و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ پیرۆزكرا.

لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکاندا ئەمڕۆ لە شارەکانی باتمان، مەلەتی، نسێبین، خەلفەتی، قۆسەر، میدیات، کۆپ و میسیرجە ئاگری نەورۆز هەڵکرا، پیرۆزباییەکان لە ژێر دروشمی "ئازادی و یەکێتی دیموکراتیک" ئەنجامدران.

هەزاران کەس لە پیرۆزباییەکاندا بەشداربوون و هاوڵاتییان بانگەوازی بەستنی "یەکێتی کورد" و ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلانیان کرد، دواتریش پەیام و هەڵپەرکێ ئاهەنگەکان کۆتاییان پێهات.

بڕیارە سبەینێ لە شارەکانی قەرس، ئادییامان، ئایدن، جۆلەمێرگ، سەمسور و قۆسەر پیرۆزباییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی 2726ی کوردی بەڕێوەبچن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.