ڕاستەوخۆ

یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی سورداش شه‌هید بوو

reset font size increase font size

یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه‌ له‌ ڕووداوی هێرشی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر سورداش بریندار بوو شه‌هید بوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، هاوڕێ غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ئەم ئێوارەیە بە هۆی هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار بوو، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا و بە ڕیزی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و کوردستان پەیوەست بوو.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "هاوڕێ غەزاڵ خەڵکی شاری مەهاباد بوو. وەک هەزاران کچی شۆڕشگێڕی کوردستان، ڕیزەکانی کۆمەڵەی بۆ تێکۆشان و خەبات دژی هەرچەشنە هەڵاواردنێک هەڵبژارد، ئەمڕۆ دڵی پڕ لە هیوای بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدان کەوت، بەڵام بێگومان ورە و ئیرادەی کچان و کوڕانی کوردستان بۆ ڕزگاری و سەربەستی بەردەوامە".
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌شڵێت، "ئەم هێرشە تیرۆریستییە بەڵگەیەکی ترە لەسەر پیشەی دژەمرۆڤایەتی و دژەئازادیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕژیمێک بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، هیچ سنوورێک بۆ کوشتن و سەرکوتکردنی خەڵکی تێکۆشەر ناناسێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگه‌یاند، حکومەتی ئێران یەکێک لە کەمپەکانی ئەو حزبەی لە ناوچەی سورداشی سەر بە دووکان کردووەتە ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌یان برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.