ئه‌مڕۆ شاندی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و هه‌ردوولا ره‌شنووسی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌نووسنه‌وه كه له دوو سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی یه‌كێتی بۆ لای نه‌وه‌ی نوێ باسیان كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی نەوەی نوێ سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات و له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه، ڕێبوار ئەورەحمان سەرۆکایەتی شاندی نەوەی نوێ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵیش سه‌رۆكایه‌تی شاندی یەکێتی ده‌كات.
كۆبونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی وردەکاری و شێوازی ئاماده‌كردنی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنی هه‌ردولایه، دواتر ره‌شنووسه‌كه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوو حزبه‌كه ده‌كرێت.
بەپێی زانیارییەکان، له ئێستادا نەوەی نوێ داوای هیچ پۆستێک ناکات تەنها ئامانجیان دروستکردنی متمانه‌یە لە نێوان هەردوولا، لەگەڵ نوسینی میکانیزمێک بۆ گۆرینی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان .
لە بەرامبەریشدا یەکێتی ئامادەیە پۆست بە نەوەی نوی ببەخشێت، بەڵام بەخشینی پۆستی سیادی ڕەتدەکەنەوە.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی خاوه‌نی 23 كورسی و نه‌وه‌ی نوێش خاوه‌نی 15 كورسییه، دوای رێككه‌وتنیان به هه‌ردووكیانه‌وه خاوه‌ن 38 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانن و داواش ده‌كه‌ن هێزو لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن بچنه به‌ره‌كه‌یانه‌وه.