ڕاستەوخۆ

گەنجێکی عەفرینی لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێندرا

reset font size increase font size

سەرەڕای ڕێککەوتنەکانی نێوان لایەنەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، ڕفاندن و دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد لە ناوچەی عەفرین لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتییەوە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، گەنجێکی عەفرینی کە لەگەڵ سێیەم کاروانی ئاوەرەکان گەڕابوویەوە زێدی خۆی، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتییەوە ڕفێندراوە و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە ناو کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی عەفریندا، چوار کەسی دیکە بە بێ بوونی هیچ پاساوێکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتییەوە دەستگیرکراون و تا ئێستاش دیار نییە بۆ چ شوێنێک ڕاگواستراون.

ئەم پێشێلکارییانە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە نێوان حکومەتی کاتیی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بڕیار دراوە سەرجەم ئاوارەکانی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەڵام گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی بەردەوامن لە هێرش و دەستگیرکردنی دانیشتووانی ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.