گەنجانى کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیان ڕێکخست و تێیدا دە تیم بەشداریان کرد و کێبڕکێی بردنەوەى نازناوەکەیان کرد.
پاڵەوانێتییەکە بە ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانى سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد .
دواتر خەڵاتەکان بەخشرایە تیپی براوەی یەکەمى پاڵەوانێتیەکە کە شۆرێش سپۆر بوو و دووەمیش هاتای سپۆر بوو .