ڕاستەوخۆ

گەمارۆی سەر کۆبانێ بەردەوامە

reset font size increase font size

ماوه‌ی 45 ڕۆژه‌ كۆبانێ له‌ لایه‌ن هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریاوە، گه‌مارۆ دراوه‌.

سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق، هێشتا گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی لانه‌چووه‌.

به‌هۆی گه‌مارۆكه‌وه‌، دۆخی مرۆیی له‌ شاره‌كه‌ تادێت خراپتر ده‌بێت، سەدان هەزار کەس لەنێو شارەکەدا گیریان خواردووە.

دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ و بەرەو نەمان دەچێت.

زیاتر لە 600 هەزار كه‌س له‌ كۆبانێ ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 200 هه‌زار ئاواره‌ ڕوی له‌ شاره‌كه‌ كردووه‌، ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌خت كردووه‌.

بەهۆی نەبوونی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکییەوە، مەترسیی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروست بووە، کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، سەرەڕای سەردانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور بۆ شارەکە، بەڵام ئەم دامەزراوانە هیچ هەنگاوێکی بەرچاویان بۆ باشترکردنی دۆخی مرۆیی نەناوە.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕێگه‌ی خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌، هەندێک هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شارەکە، بەڵام ئەو هاوکارییانە بەشی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانی کۆبانێ ناکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.