ڕاستەوخۆ

گۆڕانکاریی لە لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرا

ئەندامانی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە فەرمیی بە سەر لیژنە جیاوازەکاندا دابەشکران و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی لیژنەکاندا ئەنجامدرا.

reset font size increase font size

نوسینگەی پەروین فاتیح حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گۆڕانکاریی لە لیژنەکانی ئەنجومەنەکەدا کراوە. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەندامانی فراکسیۆنی تورکمانی بە فەرمیی بە سەر لیژنە جیاوازەکاندا دابەشکراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی بەهێزکردنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکان و کاراکردنی ڕۆڵی لیژنەکانە بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە شاری کەرکوک بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.