ڕاستەوخۆ

گۆڕانکارییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەروازە سنوورییەکانیشی گرتەوە

reset font size increase font size

گۆڕانکارییەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستە هەستیارەکانی دەوڵەتدا بەردەوامییان هەیە و لە نوێترین هەنگاویشدا بڕیارەکانی دەروازە سنوورییەکان و ستافی گومرگەکانی وڵاتی گرتەوە.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سامی سوودانی، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هاوکات بڕیارەکە گۆڕانکاریی بەرفراوان لە ستافی سەرجەم فەرمانبەران و ئەفسەرانی گومرگ و دەروازە سنوورییەکاندا دەکات.

عەلی زەیدی فەرمانی کردووە کە دەبێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا جێگۆڕکێی گشتی بە هێزەکان بپڕژێندرێت و سەرجەم ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی ئێستا لە گومرگ و دەروازەکاندان بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆ.

لە بەرانبەردا، کارمەند و ئەفسەری نوێ لە شوێنەکانیان دادەنرێن و پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکارە توندانە بۆ ڕێگریکردن و بەگژداچوونەوەی قاچاخچێتییە لە دەروازە وشکانی و دەریاییەکانی عێراقدا.

ئەم بڕیارە تەواوکەری زنجیرەیەک گۆڕانکاریی ڕیشەیی کتوپڕە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستیپێکردووە؛ پاش ئەوەی هەر یەکە لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و کەسانی نوێی لە شوێنەکانیان دەستنیشان کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.