ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لە دانوستانەکاندا جددی نییە

reset font size increase font size

تاران گومانی خۆی لە نییەتی واشنتن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گۆڕانی بەردەوامی هەڵوێستەکانی ئەمریکا و بەئامانجگرتنی کەشتییە ئێرانییەکان، تا ئێستا بڕیاریان نەداوە بەشداریی لە خولی نوێی دانوستانەکاندا بکەن.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند، ئەمریکییەکان بەبەردەوامی ڕای خۆیان دەگۆڕن، گوتیشی، ئێران بە نییەتێکی باشەوە هەنگاوی ناوە بەڵام بۆیان دەرکەوتووە، ئەمریکییەکان هەمان نییەتیان نییە.

بەقایی ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لە بارەی بەشداریکردن لە خولی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا نەداوە. راشیگەیاند، بەئامانجگرتنی کەشتیی ئێران لەکاتی گفتوگۆ و ئاگربەستدا، ناتوانێت نیشانەی جددییبوونی ئەمریکا بێت لە دانوستانەکاندا.

دەشڵێت، "هەڵویستی ئێمە ئاشکرایە تەنها لەکاتێکدا دانوستان دەکەین کە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێراندا بێت بەڵام لە ئێستادا بڕیارێکی وەهامان نییە".

ئەم قسانەی بەقایی لەکاتێکدایە، دۆینێ دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بۆ کاتێکی نادیار درێژ کردەوە و رایگەیاند، چاوەڕێی یەکلابوونەوەی بڕیارەی ئێرانییەکان دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.