نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی کاروباری مەدەنی عەبدوڵا ئەلعەبدوڵا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی دوو ناوەندی سەرەکی پێدانی ناسنامەی لە پارێزگاکانی حەسەکە و قامیشلۆ کرد.
ئەمڕۆ هەریەکە لە نوردەین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە و عەبدوڵا ئەلعەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەدەنی کۆبوونەوە و تاوتوێی ئامادەکارییەکانی پێدانی ناسنامەی سوریا بە هاوڵاتییانی ڕۆژاڤای کوردستان و کردنەوەی دوو ناوەندی سەرەکی دەرکردنی ناسنامە لە پارێزگاکانی قامیشلۆ و حەسەکەیان کرد.
لەچوارچێوەی یەکێک لە هەنگاوەکانی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی سوریادا بڕیارە ڕێکاری پێدانی ناسنامەی و پاسپۆرت بە سەرجەم هاوڵاتییانى ڕۆژاڤای کوردستان ئەنجامبدرێت.