نووسینی پشتگیریی 33 کەسایەتیی جیهانی بۆ بانگەوازی ئاشتیی ئۆجالان کۆکراوەتەوە لە کتێبێکدا، لە نێوانیاندا بیرمەندانی وەک ئەلین بادیۆ، فەیلەسوفی فەڕەنسی، گایاتری سپیڤاک، ژنە فەیلەسوفی هیندستان و ئەنجێلا دەیڤس نوسەری ئەمریکی هەن.
کتێبەکە کە لەلایەن ماهیر سارگی، نووسەر و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری وەشانخانەی بەڵگە، بۆ چاپ ئامادە کراوە، پێشکەش کراوە بە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی وێستگەی شەمەندەفەری (گار)ی 10ی تشرینی یەکەم و هەروەها بە سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو، ساڵی رابردوو بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.